هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و وازهێنان لە گرتنی بەغدا
نه‌یارانی كورد ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن، تا ئێستا ھیچ لایەنێك وەڵامی ئەم پرسیارەی نەداوەتەوە، كە بۆچی داعش تەنیا (60) كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دووربوو، بەڵام لە پێشڕەویكردن وەستا و رووەو ھەرێمی كوردستان ھێرشەكانی دەستپێكرد، ئاماژە بەوەش دەكەن، ھەركات دۆخی هەرێمی بۆ نەیارانی كورد بڕەخسێت، ئەوان سڵ لە لاوازكردنی ھەرێمی كوردستان ناكەنەوە.
ھێشتا لە بیری خەڵكدا ماوە، داعش تەنیا (60) كیلۆمەتری مابوو بگاتە بەغدای پایتەخت، بەڵام كتوپڕ وەك ئەوەی دەستێك لە دواوە رایكێشێت، لەپێشڕەویكردن وەستا و رووی بەرەو ھەرێمی كوردستان وەرگەڕا، ئیتر قورسایی خۆی خستە سەر داگیركردنی تەواوی ھەرێمی كوردستان، بەڵام نەیپێكا و ھێزی پێشمەرگە لەسەر زەمین خەیاڵەكانی پووچ كردەوە، ئەمەش وایكرد ھێزی پێشمەرگە وەك یەكێك لە كاریگەرترین ھێزی وەستاندن و تێكشكاندنی داعش لە جیھان دەنگ بداتەوە، بەڵام روو وەرگێڕانی داعش لە بەغداوە بەرەو ھەرێمی كوردستان، پرسیارێكە ھێشتا وەڵام نەدراوەتەوە.
حیكمەت محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش لە پەرلەمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پشتكردنی داعش له به‌غدا و روو له هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ئه‌مه پرسیارێكه، نازانین بۆچی داعش رووی له به‌غدا وه‌رگێڕا و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هات، ره‌نگه ئه‌جندایه‌كی هه‌رێمی ده‌ستێ تێدا هه‌بێت، هه‌رچه‌ند پرسیاره‌كه بێ وه‌ڵامه، به‌ڵام ئه‌فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تێكشكێنرا".
ھێزی پێشمەرگە رۆژ لەدوای رۆژ لە ئازادكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەردەوام بوو، بەوەشەوە نەوەستا، كلیلی دەروازەكانی ئازادكردنەوەی موسڵی رادەستی ھێزەكانی عێراق كرد.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەدەكەن، كە ھەركات دۆخی ھەرێمی بڕەخسێت، نەیارانی كوردستان سڵ لە لاوازكردنی ھەرێمی كوردستان ناكەنەوە.
عوسمان عەلی، چاودێری سیاسی گوتی: "نه‌یارانی كورد به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی بچووكی بكه‌نه‌وه، ویستیان له قاوی بده‌ن و كه‌می بكه‌نه‌وه، ئه‌م په‌لاماردانه‌ی داعش هه‌وڵێك بوو بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم".
داعش نەك تەنیا ئەوكات، بەڵكو ئێستاش لە چالاكییە تیرۆریستییەكانی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە، ئەمەش بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەگەڕێتەوە، كە بەھۆی نەبوونی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا درووست بووە.
د.ی