كونسوڵی ئیمارات: پەیوەندی برایانەی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ھەیە

لەگەڵ سەرۆك بارزانی جەختمانكردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکانمان لە پەیوەندی برایانە لەگەڵ عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان

ئەحمەد زاهری، کونسڵی ئیمارات لە هەولێر
ئەحمەد زاهری، کونسڵی ئیمارات لە هەولێر

K24 – ھەولێر:

ئەحمەد زاهری، کونسڵی ئیمارات لە هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند،  ئامانجی سەردانەکەیان بۆ لای سەرۆک بارزانی، دووپاتکردنەوەی پەیوەندی برایانەی نێوان وڵاتەکەیان و هەرێمی کوردستان بووە و هەروەها پشتوانی وڵاتانی عەرەبی بوو، بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە گشتی.

كۆنسڵی ئیمارات گوتی: "پەیوەندی برایانەی باشمان لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەمەش درێژەپێدانی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبییە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، ئەمەش ئامانجی سەردانەکەمان بوو بۆ لای فەخامەتی سەرۆک بارزانی".

گوتیشی: لەو سەردانەماندا جەختمان لەسەر پشتوانی وڵاتەکانمان بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی عێراق کردەوە، هەروەها لە پەیوەندی برایانە لەگەڵ عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان".