له هه‌ولێر شوفێرێكی ئێرانی به 26 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا
له هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرتووه و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، كه بڕی (26) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرتووه و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، كه بڕی (26) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی "أ.ر.م"ه‌و (16) كیلۆگرام كریستاڵ و (10) كیلۆگرام تلیاكی له ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یدا شاردبوویه‌وه.
به گوێره‌ی مادده (14) له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.