بایدن: بۆ په‌نابه‌ران ده‌رگامان كراوه‌یه
مایۆركاس-ی به‌ره‌گه‌ز كۆبی، یه‌كه‌مین په‌نابه‌ری لاتینییه پۆستی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ، تا راده‌یه‌كی زۆر بۆ ماوه‌ی (4) ساڵی ئاینده زۆر شتی پێشووی به‌تاڵكرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكایه، كه وابه‌سته بوو به‌ئیداره‌ی تره‌مپ-ه‌وه، له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌نابه‌ران له چه‌ند مانگی داهاتوو، ساڵانی داهاتوودا به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی (ئه‌ی بی سی نیوز) له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بایدن، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی دامه‌زراندووه، كه باكگراوه‌ندێكی فراوانیان له‌رباره‌ی مافی په‌ناران و یاساكانی په‌نابه‌ری و سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هه‌یه.
پیته‌ر بۆگارد، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له (FWDus) و به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما، گوتی: "جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری له توانای وه‌زاره‌ته‌كه هه‌یه، له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان تێده‌گه‌ن چی رووده‌دات، ئیداره‌ی تره‌مپ مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌رانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه تێده‌گه‌ن، كه چۆن كار له‌سه‌ر په‌نابه‌ران بكه‌ن".
بۆ نموونه ئه‌شلی تهبادرۆ، له خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیبوون و په‌نابه‌رانی ئه‌مه‌ریكی كارده‌كات، به‌و سیفه‌ته‌ی گه‌وه‌رترین پارێزه‌ری په‌نابه‌رانه و نزیكه‌ی (16) ساڵه وه‌ك دادوه‌ری په‌نابه‌ر له‌وه‌زاره‌تی داد كاریكردووه.
له‌ماوه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ-دا، تهبادرۆ، به‌و سیفه‌ته‌ی سه‌رۆكی سه‌ندیكای دادپه‌روه‌ری په‌نابه‌ران بوو، له‌باره‌ی كاریگه‌ی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ زۆر راشكاو بوو، هه‌ر له‌چه‌سپاندنی بڕیاره‌كان و په‌یڕه‌وی ئه‌حكام و سنوورداركردنی توانی قه‌زا له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی هه‌ڵسوكه‌وتكردن به ئازادی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك حاڵه‌تی دادوه‌ریی و په‌نابه‌ران.
سه‌ره‌تا ئیداره‌ی بایدن هه‌ندێك هه‌نگاوی گرته‌به‌ر، كه توانی ئه‌م ده‌نگانه له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیدا بگۆڕێت.
"سی ئێن ئێن" له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌ماوه‌ی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رپرسانی كۆشكی سپی له ئیداره‌ی بایدن هه‌ندێك رێوشوێنی دیكه‌یان گرته‌به‌ر، له‌وانه: دروستكردنی تیمی كاركردن له‌باره‌ی خێزانی په‌نابه‌ران، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆچی یاسایی و دیاریكردنی هێڵه گشتییه‌كانی په‌یڕه‌وی كۆچی هه‌رێمایه‌تی.
له راپۆرتێكیشدا كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی "ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس، كه له‌لایه‌ن بایدن-ه‌وه وه‌ك وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستنیشانكرا، مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری قۆناغێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
مایۆركاس-ی به‌ره‌گه‌ز كۆبی، ده‌بێته یه‌كه‌مین په‌نابه‌ری لاتینی، كه ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێت و گوتی: "پره‌نسیپه نیشتمانی و ئاسایشییه‌كان، له پێكهاته‌ی ژیانمدا تا ئه‌وپه‌ڕی گرنگن".
هه‌فته‌ی پێشووش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا مایۆركاس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دایكم و باوكم كه منیان هێنایه ئێره، بۆ ئه‌وه بوو ده‌ربازم كه‌ن له‌ده‌ست شیوعیه‌ت، وزه‌ی ئاسایش و فرسه‌ت و شانازیكردنیان پێ به‌خشیم، كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا درا بهههریهكهمان".
دوێنێ 26ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری)2021، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه متمانه به ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس وه‌ك وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ درا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 27ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) نوسیویه‌تی: "د‌یڤید شاهۆلیان، كه له‌سه‌رده‌می ئۆباما له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ كاریكردووه، له‌ئیداره‌ی بایدن وه‌ك جێگری وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".
شاهۆلیان وه‌ك راوێژكاری سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان له لیژنه‌ی قه‌زائی (یه‌كێكه له لیژنه سه‌ره‌كییه‌كان) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری ده‌كرد، كه به‌ڵگه‌نامه‌ی چنگكهوتبوو له‌باره‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر سیاسه‌تی (لێبوورده‌یی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ر تا ئاستی سفر)، كه بووه هۆی په‌رتكردنی هه‌زاران خێزانی په‌نابه‌ر.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیكردنی ئاده‌م هانته‌ر-داوه وه‌ك پله‌ی جێگری به‌رپرسی گشتی كۆچبه‌ران له‌وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی. هانته‌ر له‌ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستی به‌كاركردووه، كه هاوپه‌یمانییه‌كه له 29 ئاژانسی ناحكومی پێكهاتووه، جه‌خت له پاراستنی مافی په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه.
به‌دانانی ئه‌مانه، سه‌رۆك بایدن ده‌یه‌وێت ئاستی هێنانی په‌نابه‌ر له (4) ساڵی ئاینده، به‌رزكاته‌وه، بۆیه له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی 25ی كانوونی دووه‌م كوتی: "ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ په‌نابه‌ران".
د.ی