تۆتاڵی فه‌ره‌نسی ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق
حكومه‌تی عێراق یاداشتێكی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی فه‌ره‌نسایی "تۆتاڵ" واژوو كرد.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق یاداشتێكی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی فه‌ره‌نسایی "تۆتاڵ" واژوو كرد.
به گوێره‌ی یاداشته‌كه ئه‌و كۆمپانیا فه‌ره‌نساییه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌وره له بواری وزه‌دا جێبه‌جێ ده‌كات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، له مه‌راسیمی واژووكردنی یادداشته‌كه رایگه‌یاندووه، عێراق به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێت لە به‌شداریكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وزه بۆ پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی عێراق.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی به هاوبه‌شێكی "گرنگ و مێژوویی" وه‌سفكردووه.