جبەخانەیەکی سوپای سووریا لە دەوروبەری دیمەشق تەقییەوە
ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، تەقینەوەیەکی بەهێز ناوچەی زەمیر لە دەوروبەری دیمەشقی هەژاند، کە بەهۆی رووداوێکەوە لەناو جبەخانەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا دروست بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان دەنگی تەقینەوەکە لە سەرانسەری زەمیر بیستراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەرەو شوێنی رووداوەکە کەوتوونەڕێ، کە دەکەوێتە پاش وێستگەی زەهرا لە نزیک زەمیر.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاند، تەقینەوەکە لەناو جبەخانەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری روویداوە. سەرچاوەکە جەختی نەکردەوە هۆکارەکەی یان قەبارەی زیانەکان تا ئێستا روون بووبێتەوە.
زەمیر دەکەوێتە دووری 45 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەخت.
ئەم رووداوە سێ رۆژ دوای کوژرانی 14 کەس و برینداربوونی 11 کەسی دیکە دێت، کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەناو کۆگایەکی کاتیی کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک سەرمەدا لە باکووری دەوروبەری ئیدلب روویدا.