پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان كرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.

خوای مەزن رۆژوو و نزاکانتان قبوڵ بکات و ھیوادارم رۆژانی جەژن لە شادی و کامەرانیدا بەسەر ببەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان