له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی خۆی هه‌یه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌ربڕیوه به‌و جۆره‌ی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی نوێنه‌رانی كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
حه‌ڤده رۆژە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی ماددەکانی ناو پرۆژە بودجەی ساڵی 2021، 32 کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، گرنگترین ئەو گۆڕانکاریانەش بریتین له کەمکردنەوەی خەمڵاندنی بوودجەکە لە 164 ترلیۆنەوە بۆ کەمتر لە 130 ترلیۆن دینار، ھەروەھا کەمکردنەوەی کورتھێنانەکەی لە 71 ترلیۆن دینارەوە بۆ نزیکەی 36 ترلیۆن، ھاوکات باجی سەر مووچەی فەرمانبەران بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو لادراوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌ربڕیوه به‌و جۆره‌ی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی نوێنه‌رانی كردووه.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی داوای گۆڕانكاری له پڕۆژه‌كه بكه‌ن به جۆرێك كه دژی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پشكی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێی گه‌یشتوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو ھەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێكبكەوێت و كۆتایی بە كێشە دارایی و سیاسییەكان بھێنرێت. بەڵام لە ئەگەری پێكنەھاتن و رێكنه‌كه‌وتنی حكومەتی عێراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانی خۆی ھەیە و بۆ ئەوەی ھەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرێت.