داوا ده‌كرێت بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كورد یه‌ك لیست بێت

هەڵبژاردنێکی جیاواز و پرمەترسی بۆ زۆربەی لایەنە سیاسیەکان بە رێگاوەیە، بە تایبەت بۆ کورد لە ناوچە کوردستانیەکان، ئەویش هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراقە. مەترسیەكه لەو بازنەن كه بە جۆرێک دانراون

هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و گرنگی یه‌ك لیستی كورد
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و گرنگی یه‌ك لیستی كورد

K24 – ھەولێر:

هەڵبژاردنێکی جیاواز و پڕمەترسی بۆ زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بە رێگاوەیە، بە تایبەت بۆ کورد لە ناوچە کوردستانیەکان، ئەویش هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراقە. مەترسیەكه لەو بازنەن كه بە جۆرێک دانراون؛ ئەگەر کورد لە ناوچە کوردستانیەکان یەک دەنگ و یەک لیست نەبێـت ئەنجامی باشی نابێت. بۆ تاوتوێكردنى ئەو مەترسییه دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ کەسی یەکەمی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکان کۆدەبنەوە.

عەبدولناسر ئەحمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان گوتی: ئەگەر کورد یەک دەنگ و یەک لیست نەبێت، ئەوە لەم هەڵبژاردنەدا زیانی بەردەکەوێت.

ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە و پارێزگاکان دابەشی چەند بازنەیەک کراون. مەترسییەکانی ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر لایەنە سیاسیەکان لەم هەڵبژادنە یەک دەنگ و یەک لیست نەبن زیانەکەی بەر لەوەى بۆ لایەنە سیاسیەکان بێت بۆ کوردیشە، بۆیە هەوڵەکان بۆ ئەوەیە کورد لەو ناوچانە بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.

بەپيێ بڕیارێکی کۆمیسیۆن مانگی 10ی ئۆكتۆبەرى ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پیشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت، كه شیوازی ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە و دۆخەکەی بۆ کورد لە بار نییە، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانیەکان، كه بەهۆی داگیرکردنی ئەو ناوچانە و دۆخی ئەمنی و سیاسەتی تەعریب مەترسی لەسەر رێژەی کورسیەکانی کورد هەیە، بۆیە هەوڵەکان بۆ ئەوەیە لایەنە کوردستانیەکان لەو ناوچانە به یەک دەنگ و یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن. پيچەوانەى ئەوه ژمارەی کورسیەکانی کورد لەو دۆخە بە زیان بۆ ناوچە کوردستانیەکان تەواو دەبيت.