بزانه 900 رزگاربووی هۆڵوكۆست چی‌یان لێ به‌سه‌رهاتووه!
نزیكه‌ی 5 هه‌زار و 300 رزگاربووی هۆڵۆكۆست تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوونه
K24 – مینیسۆتا:
نزیكه‌ی 900 جوو كه له پرۆسه‌ی هۆڵۆكۆست رزگاریان بووه له ماوه‌ی ساڵی 2020 دا به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه له ئیسرائیل گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ده‌كاته 17%ی رزگاربووانی هۆڵۆكۆست له ئیسرائیل.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێن بی سی نیوز كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌نته‌ری ئاماری نیشتمانی ئیسرائیله و رۆژی 26ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 ئاماژه‌ی به‌و ژماره‌یه داوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره رۆژێك پێش یادی (Holocaust Remembrance Day) كه رۆژێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ یادكردنه‌وه‌ی سووتاندن و له‌ناوبردنی ملیۆنه‌ها جووی ئه‌وروپا و گرووپی دیكه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هۆڵۆكۆست له نێوان ساڵانی 1941-1945. كه ده‌كاته یادی 76 ساڵه‌ی رزگاركردنی كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوانی جوو له ئۆشڤێتز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سۆڤیه‌ت له ساڵی 1945.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه نزیكه‌ی 5 هه‌زار و 300 رزگاربووی هۆڵۆكۆست تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له‌ساڵی رابردوودا. له‌و ژماره‌یه‌ش 3 هه‌زار كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی تایم ئۆف ئیسرائیل هه‌موو رزگاربووانی هۆڵوكۆست له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 75 ساڵییه‌وه‌ن له‌وانه‌ش 17%یان ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 90 ساڵه‌وه‌یه. ده‌شڵێت: "ژماره‌ی ئه‌و رزگاربووانه‌ی هۆڵوكۆست كه له ئیسرائیل ده‌ژین 179 هه‌زار و 600 كه‌سن".
ساره زومێر -92 ساڵه، یه‌كێكه لهرزگاربووانی هۆڵۆكۆست، له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كانی رێكخراوی یاد ئیزه‌ر لا هافار-ی ئیسرائیلییه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی هاوكاری ده‌كرێت. ساره له شاری حه‌یفا -ی كه‌رتی باكوور ده‌ژی.
رێكخراوه‌كه رۆژی 24ی كانوونی دووه‌می 2021 كاتێك له‌ده‌رگای ئه‌پارتمانه‌كه‌ی ساره-یاندا ئه‌و تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوو بوو، بۆیه ئه‌و توانای نه‌بوو هیچ بكات. رێكخراوه‌كه چه‌ند رۆژ جارێك خواردن و پێداویستی پزیشكی ده‌گه‌یه‌نێتێ.
رێكخراوی یاد ئیزه‌ر لا هافار له ساڵی 2001 دامه‌زراوه و به ئێستادا رۆژانه هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته 3500 رزگاربووی هۆڵۆكۆست كه به‌شێوه‌ی ته‌نیا ده‌ژین و توانای هیچیان نه‌ماوه.
به‌پێی زۆربه‌ی راپۆرته‌كان 60%ی ئه‌وانه‌ی رزگاربووانی هۆڵۆكۆست ژنن و 64%ی یان رزگاربووی ناو ئه‌ڵمانیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی راپۆرتێكی زه نیو یۆرك تایمز، ئیسرائیل له پێشه‌نگی ڤاكسهنهیشندایه و زۆرترین كه‌س له‌و وڵاته ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه رۆژانه 200 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس وه‌رده‌گرن.
تا ئه‌مڕۆ 28ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژه‌می (دۆزی) یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه گه‌یشتۆته 2ملیۆن و 804 هه‌زار و 48 كه‌س و 1 ملیۆن و 448 هه‌زار و 827 كه‌س ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه، كه تێكڕا ده‌كاته 30% ی دانیشتوانی ئیسرائیل كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 16 ساڵه‌وه‌یه. ژماره‌ی دانیشتوانی ئیسرائیل 9 ملیۆن و 53 هه‌زار كه‌سه.
تا ئه‌مڕۆ 28ی كانوونی دووه‌م ئیسرائیل 600 هه‌زار كه‌یسی كۆرۆنا ڤایرۆس-ی هه‌یه و 4هه‌زار و 360 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه مردوون.
یۆلی ئادڵشتاین وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا دوای سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی ڤاكسه‌نه‌یشن رایگه‌یاند كه پێویسته پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن خێراتر بكرێت. وتیشی: "به‌پێی تۆماری وهزارهكهش رێژه‌ی تووشبوون كه‌می كردووه".