عێراق به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان دیاركرا
گەندەڵترین وڵاتانی جیھان ئاشكرا كران
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی نوێترین پۆلینكاری رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2020، عێراق جارێكی دیكه به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین و ناشه‌فافترین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان دیاركرا.
به‌گوێره‌ی نوێترین لیستی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه، له‌كۆی 180 وڵاتی جیهان، عێراق له پله‌ی 164 دێت له ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵات له جیهاندا دێت، كه ته‌نیا وڵاتانی وه‌كو باشووری سوودان و لیبیا و سووریا و یه‌مه‌ن و سۆماڵ خراپترن به به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراقدا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و لیسته، دانیماڕك و نیوزیلاندا پاكترین و شه‌فافترین وڵاتن له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هه‌روه‌ها له راگه‌یەندراوێكدا، رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵی رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زه‌قبوویه‌وه و ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ربڵاوبووه، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیش زیاتر بوون.
ئەمە لە كاتێكدایە ساڵانی پێشتریش عێراق لەناو لیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیھان دەستنیشان كرابوو.