مه‌لا به‌ختیار: بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه ئێرانییه‌كه بۆ شێواندنی راستییه‌كانه
به بێ هێزی پێشمه‌رگه سوپای عێراق نه‌یده‌توانی بگاته زۆر شوێن.
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه ئێرانییه‌كه و شێواندنی راستییه‌كانی شه‌ڕی داعش، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كارێكی باش نه‌بووه، كه كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی داوه فیلمێكی له‌م شێوه‌یه بڵاوببێته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار جه‌ختیشیكرده‌وه، كه به بێ هێزی پێشمه‌رگه سوپای عێراق نه‌یده‌توانی بگاته زۆر شوێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه، بۆ شێواندنی راستییه‌كانه.