به فه‌رمی یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی راگه‌یاند
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی ئۆڵمپیك مارسیلیای فه‌ره‌نسی راگه‌یاند كه ئه‌مه دووه‌مین یاریزانی لاوی خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵانه كه له‌و ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌دا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی خانمه پیره‌كه ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 جه‌نیوه‌ری 2021، یانه‌ی یوڤێنتۆس له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مارلی ئاكی پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریزه‌كانی تیپی دووه‌می یوڤێنتۆس یاری ده‌كات و به‌پێی پێویست ئاندریا پیرلۆ ده‌رفه‌تی پێده‌دات له تیپی یه‌كه‌م یاری بكات.
یانه‌ی یوڤێنتۆس مارلی ئاكی به گرێبه‌ستێكی گۆڕینه‌وه گواسته‌وه كه تێیدا یوڤی فرانكۆ تۆنگای یاریزانی لاوی خۆی دایه یانه‌ی مارسیلیا له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له مارلی ئاكی.
مارلی ئاكی به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی كۆدیڤواره و به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسایه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه له باڵه‌كان و هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كات.