سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەكات

رۆژی پێنجشەممە 28ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆناسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی پێنجشەممە 28ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆناسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئەفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كونسوڵی یۆنان لە شاری هەولێریش ئامادە بوو، رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی یۆنان لە عێراق رایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوارە جیاجیاكاندا.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌