سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: یه‌كڕیزی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق زۆر گرنگه
رێواز فایەق: كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه
K24- ھەولێر:
له باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كاندا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی كوردستانیی به گرنگ زانی.
رێواز فایه‌ق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی كرد له باره‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه كوردستانییه‌كان.
گووتیشی: گرنگه لایه‌نه‌كان یه‌كڕیز بن و خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌كنیكی نوێی هه‌ڵبژاردن بگونجێنن.
رێواز فایەق، جه‌ختیشی كرده‌وه، لەوەی كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه.