بایدن نامه‌كه‌ی تره‌مپ ئاشكرا ناكات
نامه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌رۆكی دوای خۆیان ده‌بێت ده‌ستنووس بن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌رۆك جۆو بایدن ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه ئاشكرا ناكات كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر مێزی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی بۆی جێهێشتووه.
جین ساكی سكرتێری رۆژنامه‌نووسی كۆشكی دوێنێ 29ی كانوونی دووه‌م له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكرد كه سه‌رۆك بایدن ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆكی پێشوو (دۆناڵد تره‌مپ)ی پاراستووه. وتیشی: "بایدن هیچ پلانێكی نییه بۆ ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یامه‌ی له پێش خۆی بۆی جێماوه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت هیچ سوپاسگوزارییه‌كی تێدا نییه".
تره‌مپ، به‌یانی رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م وه‌ك سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان په‌یامێكی له دوو توێی نامه‌یه‌كدا بۆ جۆو بایدن جێهێشت.
به‌جێهێشتنی نامه له‌سه‌ر مێزی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی له‌رۆژی جێهێشتنی كۆشكی سپی له‌نێو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مێژوویه‌كی دێرینی نییه و له‌سه‌رده‌می رۆناڵد رێگان- سه‌رۆكی 40مینی ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ك نه‌ریتی لێهاتووه.
له‌ساڵی 1989، رۆناڵد رێگان كاتێك نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی بۆ جۆرج ئێچ ده‌بلیو بۆش جێهێشت، تێدا نوسیبووی نوێژت بۆ ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتوو بیت.
له 1989ـه‌وه تا ئێستا كه شه‌ش سه‌رۆك گۆڕدراوه (رۆناڵد رێگان، جۆرج ئێچ ده‌بلیو بۆش، بیل كلنتۆن، جۆرج بوشی باوك، باراك ئۆباما، دۆناڵد تره‌مپ) ته‌نیا 4 نامه‌یان بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ئۆباما بۆ دۆناڵد تره‌مپ-ی جێهێشتووه، تره‌مپ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی لێئاشكراكردووه كه ئۆباما نووسیویه‌تی: "پێشیڕكێیه‌كی خۆش بوو"، هه‌روه‌ها تره‌مپ، ساڵی 2016 هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به ئه‌ی بی سی نیوزی وت: "نامه‌یه‌كی جوان بوو، پڕ بوو له سوپاسگوزاری". "دورودرێژ و پڕ گرێ وگۆڵه". هه‌روه‌ها وتیشی: "كاتی زۆری ده‌وێت.. من پێی ده‌زانم". له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ جۆو بایدن-ی جێهێشتووه به نهێنی ماوه‌ته‌وه.
یه‌ك له‌و نامانه درێژترین نامه‌یه كه نامه‌كه‌ی رۆناڵد رێگان-ه بۆ جۆرج بوش-ی باوك. نامه‌كه 7 لاپه‌ڕه‌یه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئامۆژگارییه بۆ ئیداره‌كه‌ی بوش. ئه‌گه‌ر نا 3 نامه‌كه‌ی تر ته‌نیا یه‌ك لاپه‌ڕه‌یه.
میدیای ئه‌مه‌ریكی زیاتر فۆكسی خستۆته سه‌ر ئه‌و نامانه‌ی كه له نێوان سه‌رۆكێكی دیموكرات و كۆماری‌دا ئاڵوگۆڕ كراوه بۆ ئه‌وه‌ش دوو نامه‌یان گرنگن. ئه‌وانیش نامه‌كه‌ی بیل كلنتۆن بۆ جۆرج بوش-ی كوڕ و جۆرج بوش دوای دوو تێرمی سه‌رۆكایه‌تی بۆ باراك ئۆباما.
له 20 جێنیوه‌ری 2001، بیل كیلنتۆن نامه‌یه‌ك بۆ جۆرج بۆش-ی كوڕ جێده‌هێڵێت ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"20ی جێنیوه‌ری 2001
ئازیزم جۆرج،
ئه‌مڕۆ تۆ سه‌ركه‌وتوویت بۆ گه‌وره‌ترین شوێنی یاسایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فێكی گه‌وه‌ره‌یه، كه بچیت به‌ره‌وپیری هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی.
وه‌كو من، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تۆ خۆشبه‌ختی كه سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له زه‌مه‌نێكی زۆر مه‌زن و تا ئاستێكی زۆر گۆڕانی ئیجابی، له‌كاتێكدا پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی نوێ وه‌ڵامی، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و پرسیاره ته‌قلیدییه بده‌یته‌وه ده‌رباره‌ی رۆڵی حكومه‌ت، به‌ڵكو ده‌رباره‌ی سرووشتی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان.
تۆ سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵكێكی شانازیدار و به‌ڕێز و باش ده‌كه‌یت. له‌مڕۆدا تۆ سه‌رۆكی هه‌موومانی. سڵاوی بێ پایانم هه‌یه بۆت به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و ئه‌وپه‌ڕی خۆشیت بۆ ده‌خوازم.
ئێستا ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی له‌كۆڵت ناوه، گه‌وره و مه‌زنه، به‌ڵام زۆرجار تا ئه‌وپه‌ڕی زیاده‌ڕۆیی و ئه‌سته‌نگی تێدایه. ئه‌وه‌شی ده‌یكه‌یت چێژبه‌خشه كه باوه‌ڕت وابێت راسته و پاداشتی هه‌یه، به قسه‌ش وه‌سف ناكرێت.
ده‌پارێمه‌وه بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت، خوا بتپارێزێت.
ئه‌وپه‌ڕی رێز
بێل"
هه‌روه‌ها جۆرج ده‌بلیو بۆش دوای هه‌شت ساڵ سه‌رۆكایه‌تی، له 20 جێنیوه‌ری 2009 هه‌ستێكی جوانتر بۆ باراك ئۆباما ده‌ره‌بڕێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"20ی جێنیوه‌ری 2009
ئازیزم باراك،
پیرۆزت بێت بۆ بوونت به سه‌رۆكمان. ئێستا به‌شێكی مه‌زن له‌ژیانت ده‌ستپێده‌كات.
زۆر كه‌م شانازی به‌زانینی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌كه‌ن كه تۆ ئێستا ده‌ستی پێده‌كه‌یت. زۆر كه‌م هه‌ست به وروژانی ئه‌م ساته ده‌كه‌ن و چالێنجه‌كانی به‌ره‌و رووت دێت.
لێره‌وه ساتێكی سه‌خت ده‌بێت، ره‌خنه‌گران ره‌خنه ده‌گرن، هاوڕێكانت تووشی نائومێدیت ده‌كه‌ن. به‌ڵام خوای (خاوه‌ن هه‌موو توانایه‌كت) له‌گه‌ڵه، خێزانه‌كه‌ت خۆشی ده‌وێیت و وڵاته‌كه‌ت به‌ره‌و لای خۆیت په‌لكێش ده‌كات. له‌نێویشیاندا من له‌گه‌ڵتم.
گوێ مه‌ده‌رێ چیت به‌ره‌و رووت دێت، سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی تۆ له كه‌سێتی و سۆزی ئه‌و كه‌سانه‌وه دێت كه سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كه‌یت.
خوا بتپارێزێت
ئه‌وپه‌ڕی رێز
جۆرج ده‌بلیو"
هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كه‌ی رۆژی 29ی كانوونی دووه‌م، جین باسكی جه‌ختی كرده‌وه كه بایدن هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه ده‌رباره‌ی نامه. وتیشی: "من پێتانده‌ڵێم كاتێك ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ته‌نیا 10 رۆژ به‌سه‌ر نامه‌كه‌دا تێپه‌ڕنه‌بووه. وا هه‌ستده‌كرێت ماوه‌كه زۆر زیاتره. سه‌رۆك بایدن دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌دڵنیایی نامه‌كه‌ی به‌هاداریی و چاكخوازی تێدایه، به‌ڵام ئه‌و پلانی هه‌یه ببپارێزێت و به نهێنی بیهێڵێته‌وه".
ته‌نیا ئه‌م نامه‌یه وه‌ك هێڵی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌م دوو سه‌رۆكه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ بڕیاریدا ئاماده‌گی پێشوازی سه‌رۆك بایدن نه‌بێت كه 152 ساڵه ئه‌م دابونه‌ریته به‌رده‌وامه و تره‌مپ شكاندی.
هه‌روه‌ها بایدن له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی رۆژی 26ی كانوونی دووه‌م جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه خۆشی له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسی نامه‌كه‌ی نه‌كردووه.
به‌ڕه‌واڵه‌ت و پێشبینی میدیای ئه‌مه‌ریكی، دواهه‌مین قسه‌كردنی نێوان بایدن و تره‌مپ له دواهه‌مین دیبه‌یتی رۆژی 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2020دا بووه له ناشفێڵ -ی ویلایه‌تی تێنسی.