عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی كۆچی دوایی كرد
رۆڵى به‌رچاوى له خه‌بات و به‌رخودانی كوردایه‌تىدا هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران، كۆچی دوایی كرد.
كرمانج عزه‌ت، قائیمقامی پێشووی سۆران كه ده‌كاته كوڕی عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی راگه‌یاند.
عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یى، پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئه‌یلوول و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانی بوو، یه‌كێكیش بوو له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى ده‌ڤه‌رى سۆران، رۆڵى به‌رچاوى له خه‌بات و به‌رخودانی كوردایه‌تىدا هه‌بووه.
H.B