باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ: پێویست ناكات دووباره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیا درووست بكه‌ینه‌وه
"هه‌ردوو وڵات به‌گرنگییه‌وه پارێزگاری له گفتوگۆی نێوانیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن"
K24 - هه‌ولێر:
جۆن سولیڤان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ رایگه‌یاند، پێویست ناكات دووباره په‌یوه‌ندی رووسیا ئه‌مه‌ریكا درووست بكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن هه‌میشه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ رووسیا به گرنگ داناوه.
سولیڤان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: "په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌نجام دراوه، پێموایه پێویست ناكات دووباره په‌یوه‌ندی درووستبكهینهوه، هه‌میشه گفتوگۆمان له گه‌ڵ رووسیا به گرنگ داناوه، ته‌نانه‌ت له رابردووش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیمان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستی پێكردووه، كاتێك ئیمپراتۆریه‌تی رووسیا دانیناوه به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، هه‌ردوو وڵات به‌گرنگییه‌وه پارێزگاری له گفتوگۆی نێوانیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان هه‌ردوو وڵات، سولیڤان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌توانین ناكۆكییه‌كانمان چاره‌سه‌ر یكه‌ین، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌وه فراوانتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو گه‌له".
سه‌رچاوه: RT
د.ی