پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنەماڵەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کوردستان عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی
"عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی رۆڵێکی دیار و گرنگیی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیار و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری كورد، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كۆچی دوایی عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە و خەباتگێڕی ناسراوی کوردستان (عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی)م بیست، کە رۆڵێکی دیار و گرنگیی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و هەموو تەمەنی خۆی بەخشییە شۆڕشەکانی کوردستان. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و ھەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان