ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری كوردیان ده‌ستپێكرد
K24- هه‌ولێر:
دوو سەد خێزانی کورد لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکووك، هەڕەشەی دەرکردنیان لەسەرە، بەشێك لە خێزانەکان دەستگیرکراون، هێزە ئەمنییەکان رەشبگیری دەکەن و ژن و پیاو راپێچی زیندان دەکەن، بیانووی دەسەڵاتدارانی کەرکووك ئەوەیە، شوێنەکە سەر بە کۆمپانیای نەوتە، بەڵام هاووڵاتیان دەڵێن: بڕیارەکە تەنیا بۆ کوردە و عەرەب و توورکمان ناگرێتەوە. بەشێکی زۆری ئەو خێزانە کوردانەش كه لە گەڕەکی عەرەفە هەڕەشەی دەرکردنیان لێدەکرێت، کەسوکاری پێشمەرگە و شەهیدن.
له‌وباره‌یه‌وه ئاڵتوون رۆسته‌م، كه به‌جێماوی ئه‌نفاله و به‌هۆی فشاری ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌ركووك پێویسته له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر خانووه‌كه‌ی چۆڵ بكات و گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارێزگایه بڕیاریانداوه شاربه‌ده‌ری بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و راپێچی زیندانیان كردووه، دوای زیاتر له 12 كاتژمێر به كه‌فاله‌تی 12 ملیۆن دینار ئازاد كراوه.
ئافره‌تێكی دیكه به‌ناوی ئه‌خته‌ر خالید، كه هاوسەرەکەی پێشمەرگەیە و بەرشاڵاوی هێزە ئەمنییەکان کەوتووە و ئێستا لەزیندانە، ئاشكرایكرد، رێگری لەبینینی هاوسه‌ره‌كه‌ی دەکەن و مەرجی ئازادکردنیشی چۆڵکردنی خانووەکەیانە.
له‌كاتێكیشدا زۆربه‌ی ئه‌و خێزانه كوردانه خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالن، زیاتر له 200 خێزان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ده‌بێت خانووه‌كانیان چۆڵ بكرێن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه شوێنەکە سەر بە کۆمپانیای نەوتە، بەڵام وه‌ك هاووڵاتیان دەڵێن: بڕیارەکە تەنیا بۆ کوردە و عەرەب و توورکمان ناگرێتەوە. له‌كاتێكیشدا بڕیاری چۆڵکردنی خانووەکان تەنیا کوردەکانی گرتووه‌تەوە، زیندانیکردن و بردنی ژنان، ترس و دڵەڕاوکێی له‌ناو ئه‌و خێزانه كوردانه بڵاوکردووه‌تەوە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆکتۆبەر چەندین گەڕەکی زیادەڕۆ لەسەر موڵکی گشتی و بەپاڵپشتی ئیدارەی سپێنراوی کەرکووك بۆ عەرەبەکان دروستکراون، بەڵام بۆ کورد قەدەغەیە و باجەکەی قورسە.
H.B