تەقە لە هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سڤیلی دێرەزوور کرا

K24 - هەولێر
"چەکدارانی نەناسراو" هێرشیان کردە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سڤیلی دێرەزووری دەگواستەوە، بەو هۆیەوە یەکێک لە هاوەڵانی کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون، بەڵام خۆی لەو هەوڵی کوشتنە رزگاری بوو.
هێرشەکە دوێنێ ئەنجامدراوە، لهكاتی تێپهڕبوونی ئۆتۆمبێلی غهسان یوسف، هاوسهرۆكی ئهنجوومەنی سڤیلی دێرهزوور له رێگهی نێوان ئهبو خهشهب و شارۆچكهی كهرامه له دهورووبهری شاری رهققه.
ئەو هێرشە لەکاتێکدایە؛ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوشتن زیاد بووە، بەجۆرێک 23ـی ئەم مانگە تەرمی دوو ژن لە شارۆچکەی دشیشە لە حەسەکە دۆزرانەوە، یەکێکیان سەرۆکی ئەنجوومەنی مەدەنی شارۆچکەی تەلشایەر بوو، ئەوەی دیکەش بەرپرسی ئابووریی شارۆچکەکە بوو، هەردووکیان لەلایەن چەکدارانی نەناسراو رفێنرابوون و دوای چەند کاتژمێرێکیش لە رفاندنیان کوژرابوون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ: لە مانگی تەممووزی 2018ـەوە بۆ ئەمڕۆ، لە هەر چوار پارێزگای: حەلەب، دێرەزوور، رەققە و حەسەکە، هەروەها ناوچەی منبج کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب و لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە، 660 کەس لە ریزی چەکداران، خەڵکانی مەدەنی و بەرپرسان و ئەوانەی لە بواری نەوتدا کاردەکەن، کوژراون.
هـ.ر.