راوێژكارێكی كازمی: چاودێری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردن دژی سه‌روه‌ری عێراق نییه
عه‌بدولحوسه‌ین هینداوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه مانای ئه‌وه نییه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:

هینداوی گوتیشی: چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردن له جیهاندا باوه و عێراقیش داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه چاودێری پرۆسه‌كه‌ی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: سێ جۆر چاودێری هه‌یه، یه‌كێكیان تۆڕێكی چاودێری ناوخۆیی و نیشتمانییه. جۆری دووه‌میان چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه و له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانی عێراق و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. سێیه‌میشیان چاودێری لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌كه‌یه.
بڕیار بوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دواخرا بۆ سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو.
سه‌رچاوه: واع
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ