ناوبژیوانێكی كورد یاریی كۆتایی خولی ئینگلیزی به‌ڕێوه ده‌بات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی، ناوبژیوانێكی كوردی باشووری كوردستانی بۆ به‌ڕێوه بردنی یاریی كۆتایی خولی فووتساڵی ئینگلیزی دیاریی كردووه.
هاوكار ئه‌حمه‌د، كه ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تییه و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئێستا خولی فووستاڵی ئینگلیزی گه‌یشتۆته قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین و له ئێستاوه‌یش ناوبژیوانی یاریی پێشكۆتایی و فیناڵی خوله‌كه دیاریی كراوه.
هاوكار ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان24 گوتیشی: منیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاریی كۆتایی خولی فووتساڵی ئینگلیزی ده‌ستنیشان كردووه.
هاوكاری ده‌شڵێت: یاریده‌ده‌ره‌كانم (مارك بێركت، كۆرین ریدت و بێن جاد) ده‌بێت، سه‌رپه‌رشتیاری ناوبژیوانانیش (كارۆلی توروك) ده‌بێت.
به‌پێی وته‌ی هاوكار، ئه‌م خوله به‌رزترین ئاستی خولی فووتساڵی ئینگلییزییه و به جامی (سووپه‌ر لیگ)ـی ئینگلیزی ناسراوه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرێن، پێكهاتوون له تیپی فووتساڵی یانه‌كانی (جینیس، پاكوی یه‌كگرتوو، هیڵفیشیا و ئۆكسفۆرد)، یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌ش له 12ـی مانگی داهاتوو له ناوچه‌ی (جۆرج پارك) له له‌نده ن به‌رێوه ده‌چێت.
هاوكار سالار، ئێستا قۆتابی دكتۆرایه له زانكۆیه‌كی سه‌ر به هه‌رێمی Kent له به‌ریتانیا و له دواقۆناخی خوێندنی دایه و بڕوانامه‌كه‌شی له باره‌ی زانستی مه‌شق و راهێنانی تۆپی پێیه، هاوكار پێشتریش چه‌ندان یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جامی فووستاڵی ئاسیا و ئه‌ورووپا به‌ڕێوه بردووه.
ئه‌مشه‌و له ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كه‌ناڵی كوردستان24 له كات 10:30 به كاتی باشووری هه‌رێمی كوردستان له په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆدا له له‌نده‌نه‌وه میوانداریی ئه‌م ناوبژیوانه كورده نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كه‌ین و تاوتوێی چه‌ندان بابه‌تی وه‌رزشی و په‌یوه‌ست به‌و خوله ئینگلییزییه ده‌كه‌ین.