په‌رله‌مانتارانی میانمار خرانه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری
سوپای كۆماری میانمار كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا كرد و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خسته ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری.
K24 – هه‌ولێر:
سوپای كۆماری میانمار كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا كرد و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خسته ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانتاری میانمار، سای لین میات، رایگه‌یاندووه، هێزه سه‌ربازییه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یان گه‌مارۆ داوه، كه په‌رله‌مانتاران تێیدا نیشته‌جێن.
ئه‌وه‌شی گوتووه: هه‌موویان سه‌لامه‌تن به‌ڵام، رێگه‌یان پێ نادرێت بێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ سوپای میانمار كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی "ئۆنگ سان سو كی" هێنا و فه‌رمانده‌ی سوپا "مین ئونگ هلانگن" وه‌ك سه‌رۆكی كاتی میانمار ده‌ستبه‌كار بوو.
"ئونگ سان سو كی" سه‌رۆكی وڵات، كچی یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری میانماره، كه له 1948 له به‌ریتانیا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا و كۆتایی به داگیركاری به‌ریتانیا هێنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له سه‌ر كاربوو، به‌ڵام سوپای رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕا له به‌ڕێوبردنی كاروباری وڵات و دانی به ئه‌نجامی دوا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا نه‌ده‌نا، كه پارته‌كه‌ی "سو كی" براوه‌ی یه‌كه‌م بوو.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی "سو كی"دا، پێكهاته‌ی موسڵمانی بۆرما، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوی ره‌گه‌زی بوونه‌وه له لایه‌ن سوپای میانماره‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی وڵات هه‌رچه‌نده خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بوو، ره‌تیده‌كرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی هیچ تاوانێكی دژ به پێكهاته‌ی موسڵمانی وڵاته‌كه‌ی كردبێت.