توركیا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری "داعش" ده‌ستگیرده‌كات
"ده‌مانچه و فیشه‌ك و پاسپۆرتی ساخته و ئامێری چاكردنی ناسنامه‌یان پێبووه"

K24 - هه‌ولێر:
سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له پارێزگاری یالۆڤا، چه‌كدارێكی "داعش"یان ده‌ستگیركردووه، كه ئه‌ركی تیرۆركردنی پێسپێدراوه.
سۆیلۆ، له تویتێكدا روونیكرده‌وه، "به هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، توانیویانه به‌سه‌ركه‌وتوویی ژماره‌یه‌ك "تیرۆریستی داعش" ده‌ستگیر بكه‌ن، كه یه‌كێك له‌و تیرۆرستانه، ئه‌ركی تیرۆكردنی پێسپێردراوه".
گوتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه و له (6) پارێزگادا به‌دوای چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێن".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزه ئه‌منییه‌كان (14) كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا، ده‌ستگیركراوه‌كان به‌شدارییان له كرده‌وه‌كانی "داعش" له عێراق و سووریا كردووه، به‌ر له‌وه‌ی بێنه خاكی توركیا".
روونیشكرده‌وه، "لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردووه، (12) له‌و ده‌ستگیكراوانه، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان هه‌یه، یه‌كێكیان ره‌گه‌زنامه‌ی مه‌غریبی و یه‌كێكی دیكه ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا".
سۆیلۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌مانچه و فیشه‌ك و پاسپۆرتی ساخته و ئامێری چاكردنی ناسنامه‌ی له ماڵی ده‌ستگیركراوه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
د.ی