سوپای میانمار حكومەت ھەڵدهوەشێنێتەوە و 11 وەزیری نوێ دادەمەزرێنێت
دامەزراندنی وەزیرانی دارایی، تەندرووستی، راگەیاندن، كاروباری دەرەوە، بەرگری و سنوور و ناوخۆیی لە راگەیاندنەكەی سوپادا ھاتوون
K24 – ھەولێر:
دەسەڵاتدارانی سەربازی لە میانمار، ئەمڕۆ دووشەممە حكومەتی "ئۆنگ سان سو كی" لەگەڵ 24 وەزیر و جێگر وەزیریان لە دەسەڵات دوورخستەوە و 11 وەزیری دیكەی نوێیان لە ئیدارە نوێیەكە دامەزراند.
راگەیاندنەكە لە سەر كەناڵی "میاوادی" تەلەڤزیۆنی بڵاوكرایەوە، كە لە لایەن سوپاوە بەڕێوەدەبرێت، لە راگەیهندراوەكەدا دامەزراندنی وەزیرانی دارایی، تەندرووستی، راگەیاندن، كاروباری دەرەوە، بەرگری و سنوور و ناوخۆیی ھاتووە.
سوپا، ئۆنگ سان سو كی و گەورە بەرپرسانی دیكەیان ئەمڕۆ بەیانی زوو دەستگیركرد و حاڵەتی لەناكاویان بۆ ماوەی ساڵێك راگەیاند و ئەم ھەنگاوەیان بە پێویست وەسفكرد بۆ پاراستنی "سەقامگیری" دەوڵەت.
سوپا لیژنەی ھەڵبژاردنەكانی تۆمەتباركرد بە چارەسەرنەكردنی "سەرپێچییە زۆرەكان"ی كە روویاندا، بەپێی قسەكانیان، لە میانی ھەڵبژاردنەكانی پەرلەماندا، كە لە كانوونی دووەم ئەنجام درا و تێیدا ئۆنگ سان سۆ كی بە زۆینە دەنگەكان بردییەوە.
ھەر ئەمڕۆ سوپا بەڵێنی دا، دەسەڵات رادەستی حزبی براوە بكات لە ھەڵبژاردنێكی ئازاد و پاكدا، كە لە وڵاتدا ئەنجام دەدرێت، بەبێ ئەوەی دەستنیشانی وادەی ئەو ھەڵبژاردنە بكات.
سەرچاەو: "رۆیتەرز"