ئیدارەی ئەمەریكا: به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودییه‌دا ده‌چینه‌وه‌

"كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودیی، جەمال خاشقچی كارێكی شەرمەزارانە بوو دژ بە رۆژنامەنووسێكی نیشتەجێ لە ویلایەتە یەكگرتووەكان"

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودیی، "جەمال خاشقچی"ی بە "كارێكی شەرمەزانە" وەسفكرد.

بلینكن لە لێداونێكیدا بۆ تۆڕی "ئێن بی ئێس"ی ئەمەریكایی گوتی: "كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودیی، جەمال خاشقچی كارێكی شەرمەزارانە بوو دژ بە رۆژنامەنووسێكی نیشتەجێ لە ویلایەتە یەكگرتووەكان".

ئاشكراشیكرد، "ئیدارەی بایدن پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیدا دەكات لەگەڵ سعوودیە بۆ دابینكردنی گونجانی لەگەڵ بەرژەوەندی و بەھاكانی ئەمەریكا".

رەتیشكردەوە، "ئیدانەی جێنشینی سعوودییە، محه‌ممەد بن سەلمان بكات، كە "ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا گەیشتووەتە ئەوەی، ئەو فەرمانی بەكوشتنی خاشقچی داوە".

داواكاری گشتی سعوودیە لە ئەیلوولی رابردوودا داخستنی دۆسیەی جەمال خاشقچیی راگەیاند، بە ھەردوو دیوی گشتی و تایبەت و بە ئیدانەكردنی 8 تۆمەتبار لە دۆسیەكەدا.

داگا حوكمی بەسەر 8 كەسی تۆمەتبار سەپاند و حوكمەكە شێوەی یەكلاییكرەوەی بەخۆیەوە بینی بەپێی ماددەی 210 لە رێكارەكانی سزادان، بەپێی قسەكانی گوتەبێژ بە ناوی دادوەری گشتییەوە لەو كاتەدا.