بەلجیكا.. پیاوێك به چه‌قۆ دۆستێكی كۆنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بریندار كرد
پیاوێك چەقۆیەكی بەدەستەوە بووە و ھێرشی كردووەتە سەر خەڵكانێك لە سەرنشینانی میترۆی برۆكسل
K24 – ھەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، كەناڵی RTBF لە پۆلیسی بەلجیكای گواستوویەتیەوە، كە رایگەیاندووە، پیاوێك چەقۆیەكی بەدەستەوە بووە و ھێرشی كردووەتە سەر خەڵكانێك لە سەرنشینانی میترۆی برۆكسل.
گوتیشی: بەپێی داتا سەرەتاییەكان ئەو ھێرشە قوربانیی لێكەوتووەتەوە.
ئاماژەشیكرد، رووداوەكە لە دەوروبەری كاتژمێر 15:00 بەكاتی ئەوێ روویداوە.
ميدياى به‌لجیكا دوای رووداوه‌كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ژن و پیاوێك شه‌ڕیان كردووه و هاوسه‌ری ژنه‌كه په‌لاماری دۆستێكی كۆنی ژنه‌كه‌ی داوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، پۆلیس توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن.