سه‌یرترین چیرۆكی یاریزانه دوو برا و سێ برایه‌كان بخوێنه‌وه
به‌سه‌رهاتی پۆگبا و دوو برایه‌كه‌ی له هه‌موویان سه‌رنجڕاكێشتره
له ڕاپۆرتێكدا باس له چیرۆكی چه‌ند برایه‌ك ده‌كه‌ین، هه‌یانه یه‌كێكیان زیاتر له برایه‌كه‌ی تریان بۆته ئه‌ستێره، هه‌شیانه هه‌ردووكیان به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتوون، هه‌شیانه هه‌ریه‌كه و یاریی بۆ وڵاتێكی جیاواز ده‌كات.
(پۆڵ پۆگبا، ماسیاس پۆگبا و فلۆرێنتینا پۆگبا)
ئه‌م 3 برایه، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی غینیای كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقان، به‌ڵام له فره‌نسا له دایك بوون، بچووكترینیان پۆڵ پۆگبایه كه یه‌كێكه له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی جیهان كه له یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا یاریی ده‌كات. دووانه‌یه‌كی تریش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی غینیا ده‌كه‌ن، (ماسیاس) له خولی سكۆتله‌ندایی یاریی ده‌كات و (فلۆرێنتی)ـش یاریی له خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا بۆ یانه‌ی سانت ئیتیان ده‌كات.
(تیم كاهیل و كریس كاهیل)
ئه‌م دوو برایه له دایكبووری شاری سیدینی وڵاتی ئوسترالیان، به‌ڵام یه‌كێكیان زیاتر له ئه‌ویتریان ناسراوتر بووه و بۆته ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ورووپاش، ئه‌ویش (تیم كاهیل)ـه كه ساڵانێكی زۆر له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی یاریی ده‌كات و یه‌كێكیش بووه له ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كانی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن و خولی نایابی ئینگلیزی، به‌ڵام (كریس)ـی برای بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرا، له جیاتی ئه‌وه بڕیاریی دا یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی (ساموا) بكات كه نه‌ته‌وه‌یه‌كن و پێشتر سه‌ربه‌خۆیان له نیوزله‌ندا وه‌رگرتووه، (كریس) ئه‌وه‌ندی خه‌ریكی شه‌ڕانگیزی و ئاژاوه بوو، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی تۆپ پێ نه‌بوو.
(كریستیان ڤیێری و ماكس ڤیێری)
ئه‌م دوو برایه ئیتاڵیایه‌ش، ئه‌زموونیان جیاوازه، ڤیێری به‌به‌راوردی برایه‌كه‌ی دیكه‌ی زۆر ناسراوتره و یاریی بۆ چه‌ندان یانه‌ی گه‌روه‌ی هاوشێوه‌ی، فیۆرێنتینا، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌شداریی له مۆندیاله‌كانی 1998 و 2002 كردووه و خاوه‌نی 9 گۆڵیشه، به‌ڵام (ماكس)ـی برای زۆر هه‌وڵی دا تا له یانه‌یه‌كی ناسراو یاریی بكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی نائومێدی مایه‌وه، خه‌ونی پۆشینی درێسی ئیتاڵیایش له چوارچێوه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ كۆتایی پێ هات.
(لویس سوارێز و پاپڵۆ سوارێز)
زۆرینه‌ی هه‌وادارانی وه‌رزشی له جیهان به ناوی (لویس سوارێز) ئاشنان كه هێرشبه‌رێكی ئۆرگوایی ناسراوه و ئێستایش له بارسێلۆنا یاریی ده‌كات، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه ناوی برا گه‌وره‌ی (لویس)ـی بیست بێت كه ئه‌ویش ناوی (پاپڵۆ) یاریزانی تۆپی پێ بوو، ماوه‌یه‌كی زۆریش له خولی سه‌لڤادۆری یاریی ده‌كرد، له 2014ـیش یارییی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سلڤادۆر كرد.
(تیاگۆ ئه‌لكانتارا و رافینها ئه‌لكانتارا)
هه‌ردووكیان به ڕه‌چه‌ڵك به‌رازیلین، به‌ڵام یارییان بۆ تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له رافینها گه‌وره‌تر و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئیسپانیا كراوه و ئێستایش له بایرن میونشن یاریی ده‌كات، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان كه رافینها ئێستا له بارسێلۆنایه.
(جیرۆم بواتینگ و كێیڤن بواتینگ)
جێرۆم بواتینگ یاریزانی بەرەگەز غانای و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە یانەی بایرن میونشن یاری دەكات و تەمەنی28 ساڵە و لە ھێڵی بەرگری یاری دەكات و ژمارە 17 دەپۆش، كێیڤن پرێس بواتینگم ئەمیان ساڵێك لە براكەی گەورەترە، لە یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی یاری دەكات و لە ھێڵی ھێرشبەر یاری دەكات، ئەم دوو یاریزانە لەگه‌ڵ ئەوە بران و یانەكەیان جیاوازە، ھەریەكەیان بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتێك یاری دەكەن و وەك خەڵكی دوو ولاتی جیاواز دەبینرێن، هه‌ردووكیشیان به ئاستێكی گه‌وره له ئه‌ورووپا جیهان به دیاركه‌وتوون.