كۆشكی سپی: رێگادان بە ترەمپ بەدەستگەیشتن بەڕاپۆرتە ھەواڵگرییەكان لە ژێر پێداچوونەوە دایە
ئەم كارە لە ژێر لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوە دایە، و ھێشتا بڕیاری كۆتاییم دەست نەكەوتووە
K24 – ھەولێر:
سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی، جین بساكی، ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: بڕیاری رێگادان بە سەرۆكی پێشوو، دۆناڵد ترمپ لە مافی دەستگەیشتن بە ئاگاداربوون لە زانیارییە ھەواڵگرییەكان لەژێر لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوە دایە.
گوتیشی: "ئەم كارە لە ژێر لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوە دایە، و ھێشتا بڕیاری كۆتاییم دەست نەكەوتووە".
سەرچاوە: "رۆیتەرز"