پەرلەمانتارانی عێراق: لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکان ئازاد نین

"پەرلەمانتاران ناتوانن بەبێ حزب و فراکسیۆنەکانیان دەنگ لەسەر هیچ بابەت و پڕۆژەیاسایەك بدەن"

پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتاران لە بڕیاری دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکان ئازاد نین و گوێڕایه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی حزبەکانیانن.

محەمەد خالیدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، هیچ ئازادییەک لە پەسندکردنی بڕیارەکان لە پەرلەماندا نییە و پەرلەمانتاران ناتوانن بەبێ حزب و فراکسیۆنەکانیان دەنگ لەسەر هیچ بابەت و پڕۆژەیاسایەك بدەن.

خالیدی گوتیشی "پێش دەنگدان لەسەر هەر پڕۆژەیاسایەک، لە رێگەی نامەی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، پەرلەمانتاران لە بڕیاری حزبەکان ئاگادار دەکرێنەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەیە، جگە لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، لایەنەكان لە دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی و لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی بەر لەوەی بدرێتە دەنگدان بگەنە رێككەوتن.

Fly Erbil Advertisment