باوكی بێگه‌رد تاڵه‌بانی كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
باوكی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، "دڵشاد شوكروڵڵا تاڵه‌بانی" باوكی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
پێشتر بێگه‌رد تاڵه‌بانی، كه وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، رایگه‌یاندووه كه هیچ كاتێك له كشتوكاڵ دانه‌بڕاوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كچی پیاوێكه كه جووتیارێكی ئاساییه و له گونده‌كه‌ی خۆیان زۆرترین بڕی گه‌نم به‌رهه‌مده‌هێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قاچێكی نه‌بووه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش بووه.