ئومێد خۆشناو به‌ربژێره بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ربژێر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پارێزگاری هه‌ولێر.
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ربژێر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پارێزگاری هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئومێد خۆشناو، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه ئومێد خۆشناو كاندید كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بێت.
به گوێره‌ی رێكاره یاساییه كارپێكراوه‌كان، لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كات و دواتر له ئهنجوومهنهكهدا به ده‌نگی زۆرینه‌ی ساده (50+1) متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت و وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵده‌بژێردرێت.
كاندید كردنی ئومێد خۆشناو، بۆ پۆستی پارێزگای هه‌ولێر، دوای ئه‌وه دێت، كه له (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر به هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.