رۆناڵد كومان له بارهی مێسی ترس دهخاته دڵی هاندهرانی یانهكهی
یانهی بارسێلۆنا له قۆناخی ههشتی جامی شای ئیسپانیا سبهی چوارشهممه له كاتژمێر 11:00ـی شهو رووبهڕووی یانهی گرنادا دهبێتهوه، له بارهی ئهم یارییه رۆناڵد كومان راهێنهری یانهی بارسێلۆنا جهخت لهوه دهكاتهوه كه دڵنیا نییه له مانهوهی مێسی له یانهكهی.
رۆناڵد كومان راهێنهری یانهی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییهكهی سبهی شهو وهڵامی رۆژنامهنووسانی دایهوه و گوتی: مێسی کاپتنی یانەیە وهەمیشە زیاتر لە هەموو یاریزانەکانی دیکە قسەی لەگەڵ دەکەم، هیچ کێشەیەکم لەگەڵی نییە و هەمیشە لەسەر تاکتیکەکان گفتووگۆ دەکەین و پەیوەندیەکی پیشەگەرانەمان لەگەڵ یەکتری هەیە.
كومان دهشڵێت: من دڵنیا نیم لە مانەوەی لیۆ لە یانەکەمان، بەڵام هیوادارم ئەو لە بریارەکەی پاشگەز ببێتەوە و لەگەڵمان بەردەوام بێت، لیۆ یاریزانێکی گەورەیە و هەمیشە سەرکردایەتی یانەکەی دەکات، من خۆشی لە راهێنەرایەتی کردنی دەبینم، بە راستی ئەو لە کاتی راهێنانەکان کاری سەرنجراکێش دەکات.
كومان گوتیشی: ئەو کێشەیەی کە مێسی هەیەتی، پەیوەندی بە خودی ئەو و کارگێری یانەکەمانەوە هەیە، چەند جارێکیش قسەم لەگەڵ کارگێری یانە کردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی و پێویستە ئەوان کێشەکان چارەسەر بکەن، راستە ئەو کاتەی کە بەرامبەر بایرن میونشن دۆڕان، مێسی توڕە بوو و داوای کرد یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام دواتر بریاریدا بمێنێتەوە.