ئاسایشی رۆژئاوا و سوپای سووریا گه‌مارۆی سه‌ر یه‌كدی هه‌ڵده‌گرن
رووسیا سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر هه‌ردوو شاری حه‌سه‌كه و قامشلی ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر هه‌ردوو شاری حه‌سه‌كه و قامشلی ده‌كات.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هێزی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان گه‌مارۆ له‌سه‌ر هه‌ردوو چوارگۆشه‌ی ئه‌منی له حه‌سه‌كه و قامشلی هه‌ڵده‌گرێت و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی دیمه‌شق پابه‌ند ده‌كرێت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی "شه‌هبا" و "شێخ مه‌قسود" له حه‌له‌ب، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریادان.
هێشتا حكومه‌تی سووریا گه‌مارۆی سه‌ر كه‌مپه‌كانی "شه‌هبا" و "شێخ مه‌قسوود"ی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام نوێنه‌ری رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا رایگه‌یاندووه، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.