نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نیگه‌رانین له چاره‌نووسی 600 هه‌زار موسڵمانی رۆهینگا
به هۆی ئه‌و كوده‌تایه‌ی سوپا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی وڵاتییدا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه له ره‌وشی ژیانی نزیكه‌ی (600) هه‌زار هاووڵاتی موسڵمانی رۆهینگا له میانمار، به هۆی ئه‌و كوده‌تایه‌ی سوپا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی وڵاتییدا كردووه.
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، "ستیڤان دو جاریك"، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی (600) هه‌زار هاووڵاتی موسڵمانی رۆهینگا له ویلایه‌تی "راخین" ماونه‌ته‌وه. (120) هه‌زار كه‌سیان له كه‌مپه‌كاندا زیندانیكراوون و بۆیان نییه بچنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیان و له هه‌موو مافێكی ته‌ندرووستی و خوێندن و ژیانێكی ئاسایی بێبه‌ش كراوون و مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه ژیانیان خراپتر بێت.
سوپای میانمار، له (2017)دا شاڵاوێكی سه‌ربازی كردووه‌ته سه‌ر ویلایه‌تی "راخین"ی موسڵمان نشین و جگه له كوژرانی هه‌زاران كه‌س، زیاتر له (700) هه‌زار هاووڵاتی رۆهینگای موسڵمان كه پێكهاته‌یه‌كی كه‌مینه‌ن له وڵاتێكی زۆرینه بووزیدا، ئاواره‌ی به‌نگلادیش بوون و به‌شێكی زۆریشیان له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
"ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس" سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی میانماری به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوی ره‌گه‌زی تۆمه‌تبار كردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا ره‌وشی میانمار و ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه تاوتوێ ده‌كات، كه جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا به‌سه‌ر حوكمی مه‌ده‌نی وڵاته‌كه‌دا كردیان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ر