فازڵ میرانی: ئه‌گه‌ر له عێراق، توركیا، ئێران و سووریا دادپه‌روه‌ری هه‌بێت، كورد بۆ وای لێهاتووه
كێشه‌ی كورد له عێراقدا كێشه‌ی مووچه و بودجه نییه، به‌ڵكو پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه.
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی له عێراق، ئێران، توركیا و سووریا بووه‌ته هۆی چه‌رمه‌سه‌ری بۆ كورد و ئێمه‌ش مافی ره‌وای خۆمانه ده‌وڵه‌تێكمان هه‌بێت. گوتیشی: كێشه‌ی كورد له عێراقدا كێشه‌ی مووچه و بودجه نییه، به‌ڵكو پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، فازڵ میرانی له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا گوتی: "ئێمه كێشه‌ی بودجه و موچه‌مان نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو كێشه‌ی كوردیمان هه‌یه. قووڵتره له بودجه. كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی زۆرینه هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته، "یان ده‌كرێت بڕوای به ئیسلام بێت، نه‌ك به "ئیسلامی سیاسی"، چونكه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، هاتووه: "لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه" واته ئیمانتان كامڵ نابێت، تا ئه‌و كاته‌ی چیتان بۆ خۆتان ده‌وێت، ئه‌وه‌شتان بۆ براكه‌تان بوێت". عێراق رازییه كوه‌یت و به‌حره‌ین و ئیمارات ده‌وڵه‌ت بن، به‌ڵام بۆ كورد رازی نین. واته پابه‌ند نییه به ئیسلام. له رووی عه‌قڵ و سه‌رده‌میشه‌وه مرۆڤ مافی هه‌یه. عه‌ره‌ب (22) ده‌وڵه‌تن، بۆ كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێت. كێشه‌ی ئێمه كه‌س و حزبه‌كان نییه، كێشه‌مان عه‌قڵیه‌ت و شێوه‌ی بیركردنه‌وه و بیروباوه‌ڕی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند، "ئه‌گه‌ر له عێراق، یان توركیا، ئێران و سووریا دادوه‌ری هه‌بێت، كوردی به‌دبه‌خت بۆ وای لێهاتووه؟" له وه‌ڵامه‌كه‌یشدا گوتی: "ئێمه له بێ دادوه‌ری وامان لێهاتووه".
سه‌باره‌ت به هێرشی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنانی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، فازڵ میرانی گوتی: "به تێڕوانینی من پێكهاته‌ی كوردستان پاره كۆبكه‌ینه‌وه و كه‌ناڵێكی عێراقی به كرێ بگرین و شه‌قامی شیعیی و سوننی بدوێنین. بڵێین ئێمه به‌ده‌ر كه‌ن، به‌ڵام ئێوه چیتان كردووه بۆ شه‌قامی خۆتان، چه‌ند شه‌قام، نه‌خۆشخانه، زانكۆ، فڕۆكه‌خانه‌تان كردووه‌ته‌وه؟، ئاوی به‌سره‌تان چاككردووه؟، هۆڕه‌كانتان بووژاندووه‌ته‌وه؟، چیتان كردووه؟ جگه له‌وه‌ی ئێمه به‌كار بهێنن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن!".
گوتیشی: "كاتی ئه‌وه هاتووه به گه‌لی عێراق بڵێین، ئه‌م براده‌رانه ته‌نیا ئێمه‌یان كردووه‌ته ئامرازێك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، جگه له ئێمه هیچی دیكه‌یان نییه".
له باره‌ی هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌ن بۆ دابڕینی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌یه‌كدی، فازڵ میرانی گوتی: "به تێڕوانینی من ئه‌وه چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ندێك كه‌س، كه دوورن له پرسی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی".
ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ڵێ ئه‌گه‌ر كورد نه‌بم و ئینتیمام نه‌بێت بۆ كورد و كوردستان، ئه‌وا ده‌چم بۆ مووچه، ئه‌ی پرسی فیدراڵی و نه‌ته‌وه‌یی و كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌مان؟".
باسی له‌وه‌شكرد، "له شۆڕشی ئه‌یلوول، خه‌ڵك هه‌بوو جاشیش هه‌بوو، براده‌ری خۆی ده‌كوشت بۆ 13 دینار و روبعێك مووچه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ وازی له وڵات و نه‌ته‌وه‌ی هێنا، هه‌ر كراسێك بكاته به‌ری لێی دێت".
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان به دانووستان له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، فازڵ میرانی گوتی: "سیاسه‌ت ده‌رگای داخراو، میزاج و په‌رچه‌كردار نازانێت. جارێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی توده‌ی ئێران دانیشتم، گوتی: -(ئاغای میرانی ئێوه فێر بوونه هه‌ر ده‌ڵێن سیاسه‌ت هونه‌ری به‌ده‌ستهێنانی مومكینه. شتێك مومكین بێت هونه‌ری ناوێت. من ده‌سته‌واژه‌یه‌كم هه‌یه و پێم وایه سیاسه‌ت هونه‌ری مومكین كردنی نامومكینه‌كانه، هه‌ر شتێك مومكین نه‌بێت، مومكینی بكه‌ره‌وه)-. ئه‌وه له‌و كاته‌وه چووه‌ته مێشكم. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین. په‌رله‌مان، سه‌رۆكی هه‌رێم، حزب و حوكمه‌تمان هه‌یه، پێكهاته‌كان هاوبه‌شمانن. یه‌كێتی مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵی خۆمان دانیشین به سه‌قامگیری. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه و حزبه‌كان به ئاسووده‌گی له ماڵی خۆمان بخه‌وین پێویستمان به یه‌كێتی هه‌یه".
له باره‌ی جموجووڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و دامه‌زراندنی سه‌نگه‌ری نوێ له به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، فازڵ میرانی گوتی: فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌یه، كه ده‌ڵێت: "من قُتِل دون عرضه و ماله فهو شهید"، ئێمه ناچینه سه‌ر ماڵی كه‌س و سه‌نگه‌ری كه‌س، به‌ڵام به‌رگری له ماڵ و سه‌نگه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین. له 1961ه‌وه به‌و جۆره هێناومانه.
داڕشتنه‌وه:ئ.ر