دادگای ئەوروپا ئیدانەی توركیا دەكات بەھۆی پێشیلكردنی مافەكانی ھونەرمەندێك لە رادەربڕین
دادوەرەكان جەختیانكردەوە لەوەی كارەكانی دیكنسۆن "رەخنەی سیاسی پێكدێنێت و دەچنە چوارچێوەی مشتومڕی بەرژەوەندی گشتی"
K24 – ھەولێر:
دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاری دا بەئیدانەكردنی داداگای توركیا دژ بە پێشێلكردنی مافی ئازادی رادەبڕینی ھونەرمەندێكی بەریتانیایی لە بارەی كەڤاڵێكی رەخنە ئامێز لە ساڵی 2006 لەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە ئەو كات سەرۆك وەزیران بووە.
بەبۆنەی خۆپیشاندانێك لە پێناو ئاشتیدا لە ئیستانبۆڵ لە ساڵی 2006، ھونەرمەندی بەریتانیایی، مایكل دیكنسۆن، كەڤاڵێكی نمایشكرد، تێیدا سەری ئەردۆغان لەسەر لەشی سەگێكی دانابوو و ریشمەیەكی لە ملە، لەسەر شێوەی ئاڵای ئەمەریكا وەك رەخنەگرتن لە پشتیوانی سیاسی توركیا بۆ داگیركردنی عێراق.
دەسەڵاتدارانی توركیا ئەوكات كەوتنە دەستگیركردنی رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە، دیكسۆنیش جارێكی دیكە كەڤاڵە لێكدارەوەكەی خۆی جارێكی دیكە بە ئاشكرا، لە كاتی دادگاییكردنیان نمایشی كردەوە.
دواتر خۆیشی بوویە جێگای راونان بە تاوانی سووكایەتیكردن بەسەرۆك وەزیران، مایكل دیكنسۆن، سێ رۆژ دەستگیركرا، پێش ئەوەی حوكمی لەسەر بدرێت بە پێبژاردنی 3 ھەزار یۆرۆ لە ساڵی 2010.
داگای توركیا رایگەیاند، ئەو كارەی ئەو ھونەرمەندە دەبێتە مایەی ریسواكردن و سووكردنی سەرۆك وەزیران، ھەروەھا پەیوەستە بە نامووس و ناووبانگی سەرۆك وەزیرانەوە.
حوكمەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواخرا، دواتر لە ساڵی 2015 حوكمەكە پووچ كرایەوە.
لەو ماوەیەدا، ھونەرمەندەكە پەنای بردە بەر دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ، داواكەی قەبووڵ كرا، بەكۆی دەنگ ھەر ھەفت دادوەرەكە، ئیدانەكردنی "دیكنسۆن"یان لە ساڵی 2010 بە پێشێلكردنی مافەكانی رادەربڕینی ئازاد دانا، كە ماددەی 10 لە رێككەوتنی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەگرێتە خۆی.
دادوەرەكان جەختیانكردەوە لەوەی كارەكانی دیكنسۆن "رەخنەی سیاسی پێكدێنێت و دەچنە چوارچێوەی مشتومڕی بەرژەوەندی گشتی" و ئیدانەكردنی ئەو ھونەرمەندە لەوانەیە ببێتە مایەی ئەوەی "شوێنەوارێكی رێگر لە بەردەم حەزیدا درووست بكات لە دەربڕین لە رای خۆی سەبارەت بەو بابەتانەی جێگای بایەخی گشتین".
دادگا فەرمانی بە توركیا كرد، دوو ھەزار یۆرۆ بدات بە سكاڵاكار وەك قەرەبووی "زیانی مەعنەوی".