سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی دەکات
هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد بۆ کۆچی دوایی (دڵشاد تاڵەبانی) باوکی.
سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.