كێ ئەفسانەی داعش تێكشكاند و كوردستانی پاراست؟ سه‌ركرده‌ و میدیا جیهانییه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌

سەركردەی وڵاتان و میدیا جیهانییەكان وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ دەدەنەوە

زریپۆشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
زریپۆشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆ سه‌رۆك مسعود بارزانی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر زه‌مین، ئه‌فسانه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشی تێكشكاند و كوردستانیشی پاراست.

شەڕی تیرۆریستانی داعش پێشمەرگەی كوردستان كردی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەفسانەی دڕندانەترین و توندڕەوترین ڕێكخراوی تیرۆریستی تێك شكاند. ئەم راستییە لەلایەن سەركردەكانی جیهان و میدیا جیهانییەكانیش پشتڕاست كراوەتەوە و ئەوانیش گەواهیدەرن كە كێ كوردستانی لە تیرۆریستانی داعش پاراست و لەبری جیهان شەڕی ئەو تیرۆریستانەی كرد و تێكی شكاندن.

لەم بەڵگە ڤیدیۆییەدا، بەشێك لەو گەواهیدانە مێژووییە بەرجەستە كراوە كە سەرۆك و سەركردەكانی جیهان و میدیا جیهانییەكانیش باس لە بوێری و جەربەزەیی و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئەوان پاڵەوانی بردنەوەی شەڕی دژە بە تیرۆریستانی داعشن.