وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی جووڵه‌پێكردنی هێز راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
"هیچ جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی جموجۆڵی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی مه‌خموور و قه‌ره‌چووخ ئەمڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ جووڵهپێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه زیادبوون.
"زانیارییە هەواڵگرییەکان" بەپێی راگەیەندراوەکە هۆکاری ئەوە بوون پێشمەرگە جوڵە بە هێزەکانی بکات،"زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات".
تاکە مەبەست لە ئامادەسازیی هێزەکانی پێشمەرگە لە یەکە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی چیای قەرەچووغ و باکووری مەخموور، کە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، وەک لە راگەیەندراوەکەی پێشمەرگەدا هاتووە "بۆ رێگریکردنە لە کردەوەی تیرۆرستان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەیە".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگهێیندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه رایده‌گه‌ێینین: هیچ جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه‌و، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رێگریكردنه له کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هەیە. له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3ی 2ی 2021