سیروان بارزانی: هاوپه‌یمانان له قه‌ره‌چووغ پێنج جار بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشیان كرد
جارێكی دیكه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشیان له چیاكانی "قه‌ره‌چووغ" كرده‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشیان له چیاكانی "قه‌ره‌چووغ" كرده‌وه.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له (72) كاتژمێری رابردوودا، (5) جار بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشیان له چیای "قه‌ره‌چووغ" كرد.
گوتیشی: به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست له ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراوون. هه‌روه‌ها كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
گوێڕ – مه‌خموور زیاتر له (50) كیلۆمه‌تر له باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتوون.
زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ، كه‌وتووه‌ته نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق.
له دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه ئه‌و ناوچانه به هۆی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ناكارایی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆشایی ئه‌منیان تێدا درووست بوو.
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وام فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعش له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
له ساڵی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چه‌ند ئۆپراسیۆنێكیان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی ئه‌و زنجیره چیایه بكه‌ن و داعش به سوود وه‌رگرتن له ئه‌شكه‌وت و درووستكردنی تونێل توانیویانه خۆیانی تێدا حه‌شار بده‌ن.