گومان دەكرێت جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ھەبێت

"چەند نموونەیەک نێردراوەنەتە پشکنین"

كارمەندێكی تەندروستی عێراق لە كاتی پشكنین بۆ ھاووڵاتییەك - ئەرشیف
كارمەندێكی تەندروستی عێراق لە كاتی پشكنین بۆ ھاووڵاتییەك - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، گومان له‌ بوونی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دەکرێت.

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد "لەوانەیە جۆری نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراقدا هەبێت، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەمەش، چەند نموونەیەک  نێردراوەنەتە پشکنین".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتیشی "دوو مانگ پێویستە بۆ دابینکردنى ئامێرى تایبه‌ت بۆ پشکنینى جۆری ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا".

هەروەها پێشبینی کرد، ژمارەى توشبووان بە پەتاى کۆرۆنا لە عێراق بەرزترببێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیاندنن و دامەزراوە و سنوورەكان دادەخەنەوە.

Fly Erbil Advertisment