2 سەربازی عێراق لە گوڵاڵە کوژران

دوو سەربازی دیكە برینداربوون

ژمارەیەك سەربازی عێراق - ئەرشیف
ژمارەیەك سەربازی عێراق - ئەرشیف

K24 – گەرمیان

چەكدارانی داعش لە سنووری شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین ھێرشیان كردە سەر سوپای عێراق، دوو سەرباز كوژران و دووی دیكەش برینداربوون.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیوای 5ی ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھێزێکی سوپای عێراق ویستویانە بنکەیەکی سەربازیی لە سنووری گوندی قایەی سەربەشارەدێی گوڵاڵە بکەنەوە، لەو کاتەشدا داعش ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکەی عێراق و دوو سەربازیان كوشتووە و دووی دیكەش بریندارن".

ھێرشەكانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان زیادیان كردووە. بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا چەکدارانی 10 ھێرشیان كردووەتە سەر ھێزەکانی عێراق لە سنووری خانەقین، بەوھۆیەشەوە 25 سەرباز و پۆلیس و چەکداری حەشد کوژراون.

 

Fly Erbil Advertisment