میسال ئالووسی: شكستخواردووه‌كانی به‌غدا له سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ترسن
باسی له دۆخی هه‌نووكه‌یی عێراق و فشاره‌كانی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له زۆر ێك له بواره‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی حزبی ئوممه‌ی عێراقی رایگه‌یاند، بنیادنانی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا شكستیهێناوه، شكستخواردووان له سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ترسن و زۆریش نیگه‌رانن و دژایه‌تی به‌غداش بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه.
میسال ئالوسی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ئوممه‌ی عێراقی بۆ كوردستان24، باسی له دۆخی هه‌نووكه‌یی عێراق و فشاره‌كانی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له زۆر ێك له بواره‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ژێرخان بنیات بنێت، به پێچه‌وانه‌وه له به‌غدا ده‌وڵه‌ت شكستیهێناوه و شكستخواردووان و میلیشیاكان ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی ته‌واوی عێراق بكه‌ن.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، میسال ئالووسی گوتیشی: به راشكاوی ده‌یڵێم، ئه‌گه‌ر دانایی لایه‌نه‌كان و سه‌ركردایه‌تی كورد و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بووایه، ئه‌وا ئێمه به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆ ده‌چووین، میلیشیاكان له به‌غدا و به‌سره شكستیانهێناوه و ئه‌وانه‌شی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌وه‌كانه‌وه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵكاران له به‌غدا ناتوانن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن بژین، ئه‌م جۆره حزب و میلیشیایانه دژی شارستانیه‌ت و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تن، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه بۆ به ئامانجكردنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هاووڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌چنه هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرسیار ده‌كه‌ن، بۆچی هه‌مان شت له به‌سره و به‌غدا نییه، بۆیه ئه‌مه پرسیارانه بۆمبی سیاسین و هه‌ڕه‌شه بۆ گه‌نده‌ڵكاران و میلیشیاكان. ئێمه سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه زۆرێك له خه‌ڵكانی له‌خۆگرتووه، چونكه ناتوانن له به‌غدا بژین، چونكه میلیشیاكان ژیانیان كوشتووه. میلیشیاكان ده‌یانه‌وێت عێراق كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانه كه له ژێر كۆنتڕۆڵ و هه‌ژموونی تیرۆر و میلیشیاكاندا نییه، بۆیه كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به ئامانجكراوه، ئه‌مه جگه له حكومه‌ته‌كه‌ی كه هه‌وڵی بنیاتنانی ژێرخان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه له سه‌دا هه‌شتا و هه‌شتی بودجه‌ی عێراقی دزیوه، چاوی له‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش بدزێت.
ئه‌مینداری گشتی حزبی ئوممه‌ی عێراقی، روونیكرده‌وه، "له به‌غدا ترس له سه‌ركه‌وتن هه‌یه، شكستخواردووان له سه‌ركه‌وتن ده‌ترسن. هه‌رێمی كوردستان وێڕای ره‌خنه‌كان له بواره‌كانی سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌راورد به به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، كه‌واته ئه‌م هاوكێشه جێی نیگه‌رانییه بۆ شكستخواردووان. بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا شكستی هێناوه، پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌غدا شكستخواردووه، له سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر ده‌ترسێت.