ئهمهریكا وەڵامی توركیا دەداتەوە لە تۆمەتباركردنی بەوەی لەپشت كودەتاكەی 2016 بووە
ئەمەریكا: ئەو لێدوانانە نادرووستن و گونجاویش نیە و لەگەڵ سیفەتەكانی ئەو دەوڵەتە وەك ھاوپەیمان لە پەیمانی ناتۆ و ھاوبەشی ستراتیجی ویلایەتە یەكگرتووەكان
K24 – ھەولێر:
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئهمهریكا ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە، كە وەزیری ناوخۆی توركیا، سلێمان سۆیلو ئاراستەی كردبوون بەوەی لە پشت كودەتاكەی ساڵی 2016ی توركیا بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیاندراوێكدا، دوێنێ پێنجشەممە لە وەڵامی لێدوانی سۆیلو گوتی: "ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشداری لە ھەوڵی كودەتاكردن بەسەر دەسەڵاتی توركیا لە ساڵی 2016دا نەكردووە و دەستبەجێ ئیدانەی كردووە. ئەو قسانەی ئەم دواییە، كە پێچەوانەیە و لە بەرپرسێكی باڵای توركیا دەرچووە بەتەواوی درۆیە".
وەزارەت گوتیشی: "ئەم لێدوانانە و قسە نابەرپرسانەكانی دیكە، ھیچ بنەمایەكی راستیی تێدا نیە لە بارەی بەرپرسیارییەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە رووداوەكانی توركیا، گونجاویش نیە و لەگەڵ سیفەتەكانی ئەو دەوڵەتە وەك ھاوپەیمان لە پەیمانی ناتۆ و ھاوبەشی ستراتیجی ویلایەتە یەكگرتووەكان".
سۆیلو لە لێدوانیكیدا بۆ رۆژنامەی "حوریەت" كە دوێنێ پێنجشەممە بڵاوبوویەوە، گوتی: ویلایەتە یەكگرتووەكان كودەتاكەی شەوی 15 لەسەر 16 ی تهمموزی ساڵی 2016 بەڕێوەبردووە و تۆڕی بەرھەڵستكار و بانگەوازخوازی توركیایی، فەتحوڵڵا گولەن ئەنجامیداوە، كە لە پهنسلڤانیای ئەمەریكادا دهژیت و واشنتن رەتیدەكاتەوە رادەستی توركیای بكات.
سەرچاوە: RT
وهرگێڕان: م