ویلایەتە یەكگرتووەكان پێداچوونەوە بە بڵاوبوونەوەی سەربازی خۆی دەكات لە گشت جیھاندا
بەبڕیاری سەرۆك (جۆ بایدن) پێداچوونەوە بە بڵاوبوونەوە و ستراتیجییەت و ئەركەكانی سەربازی سوپای ئەمەریكا لە جیھاندا دەكات
K24 – ھەولێر:
وەزیری بەرگری ئەمەریكا، لوید ئۆستن رایگەیاند، وڵاتەكەی پێداچوونەوە بە بڵاوبوونەوەی سەربازی خۆی دەكات لە گشت جیھاندا.
ئۆستن لە راگەیاندراوێكدا گوتی: وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن)، "بەبڕیاری سەرۆك (جۆ بایدن) پێداچوونەوە بە بڵاوبوونەوە و ستراتیجییەت و ئەركەكانی سەربازی سوپای ئەمەریكا لە جیھاندا دەكات".
روونیشكردەوە، "ئەنجامدانی ئەم پێداچوونەوەیە بە راوێژ دەبێت لەگەڵ ھاوپەیمانان و ھاوبەشەكانمان".
وەزیری بەرگری ئەمەریكا باسی پێداچوونەوەیەكی دەستنیشانكراوی نەكرد، كە لەوانەیە ئەنجامبدرێت لە چوارچێوەی ئەم پێداچوونەوەیەدا".
سەرچاوە: RT