"NBC": ترەمپ لە ژێر سوێند گەواھی خۆی لەبەردەم دادگادا نادات

سكاڵاكاران: مافی خۆیانە رەتكردنەوەی ترەمپ بۆ ئەم داوایەیان بە گەواھییەك دابنرێت؛ كەوا تاوانبارە

سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ
سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ

K24 – ھەولێر:

تۆڕی ھەواڵی "NBC" لە برۆس كاسترۆ، پارێزەری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ گوستوویەتیەوە، كە ترەمپ گەواھییەكانی لە ژێر سوێندخواردندا نادات لە میانی دادگاییكردنی لە ئەنجوومەنی پیران لە ھەفتەی داھاتوودا.

رۆژنامەی سەر بە تۆڕەكە گوتی: كریستین ویلكر، پارێزەری ترەمپ جەختیكردەوە لەوەی سەرۆكی پێشوو بەتەما نییە، داواكاری لایەنی سكاڵاكار جێبەجێبكات كە ژمارەیەك لە یاساداڕیژەران لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەو سكاڵایەیان كردووە. كاستۆر ئاماژەیكرد، ئەم داوایە "ھەوڵێكی رێكلامییە".

تو

رۆژی پێنجشەممە، یاساداڕێژەرانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كۆنگرێسی ئەمەریكا، كە لایەنی سكاڵاكار دەبن لە دادگاییكردنی ترەمپدا، نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا كرد و داوایان لێكرد گەواھی خۆی لە ژێر سوێندخواردندا بدات لە چوارچێوەی لێپچێینەوە لەگەڵیدا لە 8 تا 11 شوبات.

سكاڵاكاران گوتیان: مافی خۆیانە رەتكردنەوەی ترەمپ بۆ ئەم داوایەیان بە گەواھییەك دابنرێت؛ كەوا تاوانبارە لە چوارچێوەی پرسی تۆمەتباركردنی بەھاندان لەسەر یاخیبوون.