وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 52 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه‌ بوون

كارمەندانی تەندروستی، وێنه‌ – ئەرشیف
كارمەندانی تەندروستی، وێنه‌ – ئەرشیف

K24- ھەولێر:

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، چاكبوونه‌وه‌ و گیانله‌ده‌ستدانی كۆرۆنای له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، 52 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

لە راپۆرتی وەزارەتی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 121 كه‌س كراوه‌ و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 52 كه‌ی دیكه‌ تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوونه‌.

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 1 كەسی تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە و 468 كه‌سیش له‌و ڤایرۆسه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ئاماری ژماره‌ی 345ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
ئاماری ژماره‌ی 345ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا