مهسرور بارزانی پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات
خاوهن داهێنانێكی گهورهیه له دڵی دهستكرد
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د.ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستايشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.
د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.
دکتۆر ئازاد نەجاڕ پێشتر له بارهی داهێنانهكهی له بواری دڵی دهستكرد به كوردستان24ی راگهیاند، پرۆژەكهی له بوار دڵی دەستکرد، داهێنانێكی گهوره دهبێت بۆ مرۆڤایەتی و لە چاوەڕوانی ئەو پرۆژەیەدان کە پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری پزیشکی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و شوڕشێک بۆ دڵە لە کارکەوتووەکان هەڵدەگیرسێنێت.